لە سبەینێوە پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان بەرز دەبنەوە
#بوار
پێشبینی دەکرێت لە سبەی چوارشەممەوە کەشوهەوای هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەردا بێت و بەهۆی کشانەوەی بارستە هەوا فێنکەکانەوە، پلەکانی گەرما بەرەو بەرزبوونەوە بچن.
بەپێی نوێترین پێشبینییە کەشناسییەکان، لە سبەی چوارشەممەوە، بەهۆی لاوازبوونی کاریگەریی بارستە هەوا فێنکەکان و جێگیربوونی کاریگەریی بەرزەپاڵەپەستۆیەک لەسەر ناوچەکە، پلەکانی گەرما بە ڕێژەی2 بۆ 4 پلە بەرز دەبنەوە، پێشبینیش دەکرێت بە درێژایی ئەو ماوەیە ڕەوشی کەشوهەوا سەقامگیرییەکی تەواو بەخۆیەوە ببینێت.
لە هەمان ماوەدا، کەشوهەوا بە گشتی جێگیر دەبێت و ئاراستەی با زیاتر بۆ باکووری ڕۆژئاوا دەبێت، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت، کە خێراییەکەی لە نێوان 10 بۆ 25 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
پێشبینیی بەرزترین پلەکانی گەرما لە سەنتەری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەم شێوەیە دەبێت:
• کەرکوک: 38 بۆ 40 پلە
• هەولێر: 36 بۆ 37 پلە
• هەڵەبجە: 36 بۆ 37 پلە
• دهۆک: 35 بۆ 36 پلە
• سلێمانی: 34 بۆ 35 پلە
• ڕاپەڕین: 35 بۆ 36 پلە
• سۆران: 33 بۆ 34 پلە
• گەرمیان: 40 بۆ 41 پلە (گەرمترین ناوچە دەبێت)
بە گوێرەى پێشبینییەکان ئەمە کۆتایی شەپۆلە گەرماکە نییە؛ بەڵکو لە 10ـی مانگەوە پێشبینی دەکرێت گەرماکە چڕتر ببێتەوە و پلەکانی گەرما بەرزبوونەوەی زیاتر و بەرچاوتر بەخۆیانەوە ببینن.
|
ترەمپ بە نیازى چییە بەرامبەر ئێران؟ |
|
ڕێبەری ئێران بەشدارە لە دانوستانەکانماندا و ڕەنگە چاوم پێی بکەوێت |
|
عەسائیبی ئەهلی حەق لە دەستەیی حەشدی شەعبی دابڕا |
|
ئاگاداری خاوەن مۆلیدەکان دەکرێتەوە لە ئامادەباشیدا بن |
|
کاتی واژۆکردنی ڕێککەوتن هاتووە |
|
20ملیۆن کەس بەشداردەبن لە بەخاک سپاردنی عەلی |