#بوار
وەزارەتی کارەبای عێراق گرێبەستی کڕینی کارەبای لە هەرێمی کوردستان کارا کردەوە، ئەم هەنگاوەش دوای ئەوە دێت پێشتر بەهۆی ئاڵۆزییەکان و ڕاگرتنی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی غازی کۆرومۆر، پرۆسەی هەناردەکردنی کارەبا بۆ ناوچەکانی دیکەی عێراق ڕاگیرابوو.
بەپێی زانیارییەکان، لە ئێستادا ڕۆژانە نزیکەی 800 مێگاوات کارەبا لە هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی پارێزگاکانی عێراق دەکرێت، بەشێوەیەک،400 مێگاوات لە وێستگەکانی هەولێر و چەمچەماڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ پارێزگای کەرکووک، 300 مێگاواتیش لە هەولێرەوە ڕەوانەی پارێزگای نەینەوا (مووسڵ) دەکرێت.
هەروەها120 مێگاوات لە ڕێگەی هێڵی گواستنەوەی کەلارەوە دەدرێتە پارێزگای دیالە.
کۆمپانیا و وێستگە بەرهەمهێنەرەکان حکومەتی فیدراڵیی عێراق بۆ دابینکردنی ئەم بڕە کارەبایە، گرێبەستی ڕاستەوخۆی لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان (ماس، قەیوان و کار) واژۆ کردووە، کە ئەو وزەیەی ئێستا دەدرێتە تۆڕی نیشتمانیی عێراق، بە شێوەیەکی سەرەکی لە وێستگانى چەمچەماڵ و هەولێری سەر بە کۆمپانیای ماس، خورمەڵەی سەر بە کۆمپانیای کار، بازیانی سەر بە کۆمپانیای قەیوان.
پلانەکانی وەزارەتی کارەبای عێراق بۆ وەرزی هاوین لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی خێرای پلەکانی گەرما، خواست لەسەر وزەی کارەبا لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەگاتە لوتکە، لەم سۆنگەیەوە، وەزارەتی کارەبای عێراق پلانێکی خێرای داناوە بۆ ئەوەی لە کۆتایی مانگی حوزەیرانی داهاتووەوە تا کۆتایی وەرزی هاوین، قەبارەی هاوردەکردنی کارەبا لە هەرێمی کوردستانەوە بەرز بکاتەوە بۆ نزیکەی دوو هەزار مێگاوات. ئەم هەنگاوەش وەک هەوڵێک دەبینرێت بۆ کەمکردنەوەی قەیرانی بێ کارەبایی لە عێراق و سەقامگیرکردنی تۆڕی نیشتمانی لە وەرزی گەرمادا.
|
ترەمپ بە نیازى چییە بەرامبەر ئێران؟ |
|
ڕێبەری ئێران بەشدارە لە دانوستانەکانماندا و ڕەنگە چاوم پێی بکەوێت |
|
عەسائیبی ئەهلی حەق لە دەستەیی حەشدی شەعبی دابڕا |
|
ئاگاداری خاوەن مۆلیدەکان دەکرێتەوە لە ئامادەباشیدا بن |
|
کاتی واژۆکردنی ڕێککەوتن هاتووە |
|
20ملیۆن کەس بەشداردەبن لە بەخاک سپاردنی عەلی |