گرنگ

کاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی پرسەی عەلی خامنەیی ئاشکرا کرا

2026-06-03

 

بوار، تایبەت

دوای تێپەڕبوونی نزیکەی ١٠٠ ڕۆژ بەسەر کوژرانی عەلی خامنەیی، ڕابەری پێشووی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا، بەرپرسانی تاران کاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ماتەمینی و پرسەکەیان ڕاگەیاند.

محەمەد عەلی، جێگری شارەوانی تاران بۆ کاروباری کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی ئاشکرا کردووە، کە بڕیارە لە کۆتایی مانگی حوزەیران ڕێوڕەسمی پرسەی ڕابەری پێشووی ئێران بەڕێوە بچێت.
بەگوتەی ناوبراو، تەواوی ڕێوڕەسمەکە لەژێر چاودێری و سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سوپای پاسدارانی ئێراندا ئەنجام دەدرێت.

جێگری شارەوانی تاران ئاماژەی بەوەش کردووە، بەپێی پلانەکان سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتیی لە تارانی پایتەخت ڕادەگەیەنرێت، هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە کە لە ئێستاوە ئامادەکارییەکان دەستیان پێکردووە بۆ پێشوازیکردن لە ئامادەبوونی ١٥ بۆ ٢٠ ملیۆن کەس لەم ڕێوڕەسمەدا.
بڕیارە دوای پایتەخت، لەسەر خواستی پارێزگاکانی دیکە، پرسەکە بگوازرێتەوە بۆ شارەکانی قوم و مەشهەد.

بەیانی ڕۆژی ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٦، لە هێرشێکی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیلدا، بارەگەی ڕابەری پێشووی ئێران لە تاران کرایە ئامانج و دوای چەند کاتژمێرێک کوژرانی عەلی خامنەیی ڕاگەیەندرا، بەڵام بەهۆی بارودۆخی جەنگ و ئاڵۆزییەکانەوە، تا ئێستا نەیانتوانیوە هیچ ڕێوڕەسمێکی فەرمی بەخاکسپاردن و ماتەمینی بۆ ڕێکبخەن

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color