بوار، تایبەت
لە کۆنگرەی ساڵانەی کۆمەڵەی شێرپەنجەناسیی ئەمریکادا، سەرکەوتنێکی مێژوویی لە چارەسەرکردنی شێرپەنجەی سەر و ملدا ڕاگەیەندرا، کە وەک بازدانێکی گەورە لە بواری پزیشکیدا سەیر دەکرێت.
ئەم دەرمانە نوێیە کە بە شێوازی دەرزییە، لە تاقیکردنەوەیەکدا لەسەر 102 نەخۆش کە هیچ چارەسەرێکی ئاسایی کاری تێنەکردبوون، ئەنجامێکی سەرسوڕهێنەری تۆمار کرد، بە شێوەیەک گرێی شێرپەنجەیی 43 نەخۆش بە تەواویی دەرمان کرا یان بە ڕێژەیەکی بەرچاو بچووک بووەوە و لهنێویشیاندا 15 نەخۆش بە تەواویی چاکبوونەوە و هیچ شوێنەوارێکی نەخۆشییەکەیان تێدا نەما.
تایبەتمەندیی ئەم دەرزییە لەوەدایە کە بە سێ ڕێگەی هاوکات هێرش دەکاتە سەر نەخۆشییەکە:
ڕێگریی لەو پڕۆتینە دەکات کە دەبێتە هۆی گەشەکردنی شێرپەنجە.
هەموو ڕێگەکانی هەڵاتن لەبەردەم خانە شێرپەنجەییەکاندا دادەخات.
کۆئەندامی بەرگریی جەستە بەهێز و چالاک دەکات بۆ ئەوەی خۆی ڕاستەوخۆ هێرش بکاتە سەر گرێکان.
هەرچەندە ئەم دەرمانە لێکەوتەی لایەنیی تووندی هەیە، بەڵام پزیشکان و پسپۆڕان وەک شۆڕشێکی نوێ و هیوایەکی ڕاستەقینە بۆ ڕزگارکردنی ژیانی هەزاران نەخۆش سەیری دەکەن.
|
ترەمپ بە نیازى چییە بەرامبەر ئێران؟ |
|
ڕێبەری ئێران بەشدارە لە دانوستانەکانماندا و ڕەنگە چاوم پێی بکەوێت |
|
عەسائیبی ئەهلی حەق لە دەستەیی حەشدی شەعبی دابڕا |
|
ئاگاداری خاوەن مۆلیدەکان دەکرێتەوە لە ئامادەباشیدا بن |
|
کاتی واژۆکردنی ڕێککەوتن هاتووە |
|
20ملیۆن کەس بەشداردەبن لە بەخاک سپاردنی عەلی |