بوار، تایبەت
جێگری کاروباری کۆمەڵایەتی و کولتووریی شارەوانیی تاران ڕایدەگەیەنێت، ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سێ شاری ئەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت و بەپێی وەسیەتەکەی خۆی، لە مەزارگەی ئیمام ڕەزا بەخاک دەسپێردرێت.
محەمەد ئەمین تەوەکولی زادە، جێگری کاروباری کۆمەڵایەتی و کولتووریی شارەوانیی تاران ڕایگەیاند: بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی تەرمی عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەر سێ شاری تاران، قوم و مەشهەد یەکلایی بووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە پایتەخت ئامادەکاری دەکەن بۆ پێشوازیکردن لە ئامادەبوونی 15 بۆ 20 ملیۆن کەس لە ڕێوڕەسمەکەدا.
ئەو بەرپرسەی شارەوانیی تاران ڕوونیکردەوە کە بەپێی وەسیەتی خۆی و ڕاسپاردەی کەسە نزیکەکانی، تەرمی خامنەیی لە مەزارگەی ئیمام ڕەزا لە شاری مەشهەد بەخاک دەسپێردرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە رۆژی 28ی شوبات عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ماڵەکەی لە تاران، لەگەڵ ژمارەیەک فەرماندەی باڵای سەربازی وڵاتیەکەی کوژرا و تائێستا بەخاک نەسپێردراوە
|
ترەمپ بە نیازى چییە بەرامبەر ئێران؟ |
|
ڕێبەری ئێران بەشدارە لە دانوستانەکانماندا و ڕەنگە چاوم پێی بکەوێت |
|
عەسائیبی ئەهلی حەق لە دەستەیی حەشدی شەعبی دابڕا |
|
ئاگاداری خاوەن مۆلیدەکان دەکرێتەوە لە ئامادەباشیدا بن |
|
کاتی واژۆکردنی ڕێککەوتن هاتووە |
|
20ملیۆن کەس بەشداردەبن لە بەخاک سپاردنی عەلی |