بوار، تایبەت
زیرەک زێباری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، کە لە گفتوگۆیەکی نێوانیاندا، فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق دڵنیایی پێداوە کە پرسی دارایی و شایستەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ململانێ سیاسییەکان بەدوور دەگیرێت.
زێباری ڕایگەیاند، وەزیری دارایی عێراق جەختی کردووەتەوە، کە چیدیکە بابەتی مووچەی هەرێمی کوردستان نابێتە جێگەی 'هەواڵی خێرا و بەپەلە'، هەروەها بە هیچ شێوەیەک تێکەڵی کێشە سیاسییەکان ناکرێت و وەک کارتێکی فشار بەرامبەر بە مووچەخۆران بەکارناهێنرێت.