گرنگ

هاوکاری هاوپەیمانان بۆ 72 هەزار دینار کەمبووەتەوە

2026-06-06

 


بوار، تایبەت

هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی ڕابردوو خرایە سەر هەژماری پێشمەرگە و ئەفسەران و بڕی پارەکەش بۆ 72 هەزار دینار بۆ هەر پێشمەرگە و ئەفسەرێک کەمبووەتەوە.

کەمبوونەوەی هاوکارییەکە بۆ زیادبوونی ئەو لیوا و فەوجانە دەگەڕێتەوە بۆ سەر لیستی هاوکاری هاوپەیمانان، کە پێشتر لەسەر هێزەکانی یەکەی 70 و 80 بوون و ئێستا خراونەتەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە؛ هاوکارییەکەی هاوپەیمانان بڕە پارەیەکی دیاریکراوە و تا ئەو هێزانە زیاتر بن، بڕی هاوکارییەکە کەمتر دەبێتەوە.

بەر لە دوو ساڵ کاتێک هاوکارییەکە دەدرایە لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە، بڕەکەی 400 هەزار دینار بوو، ساڵی ڕابردوو لەگەڵ ڕێکخستنەوەی چەند لیوایەکی یەکەی 80 و 70 و گۆڕینی میلاکاتیان بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە بڕی هاوکارییەکە بۆ 200 هەزار دینار کەمبووەوە و لە چەند مانگی ڕابردوو بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی بەشێکی زۆری یەکەی 70 و 80 و زیادبوونی هێزەکانی سەر بە وەزارەت و درووستکردنی چەند فیرقەیەک، هاوکارییەکە بۆ 72 هەزار دابەزیووە.

هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە لە چوارچێوەی بودجەی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا دایە و تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت. 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color