گرنگ

هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ 20 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە دابەزیووە

2026-06-06

 

بوار، تایبەت

لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا، نزیکەی 600 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا نێردراوە و تێکڕای هەناردەی نەوت لە ڕۆژێکدا دابەزیووە بۆ 20 هەزار بەرمیل نەوت، لە کاتێکدا بەر لە جەنگی ئێران هەناردەی ڕۆژانەی نەوت زیاتر لە 200 هەزار بەرمیل بوو.

لە بۆری نەوتی هەرێمەوە ڕۆژانە 233 هەزار بەرمیل نەوت لە مانگی ئایار هەناردە کراوە، کە 213 هەزار بەرمیل نەوتی لە کێڵگەکانی کەرکوک و حکوومەتی ناوەندەوە بووە و 20 هەزار بەرمیلی نەوتی هەرێم بووە.

لە مانگی ڕابردوودا، عێراق نزیکەی سێ ملیۆن بەرمیلی بە سێ کەشتیی بە گەروی هورمزدا هەناردە کردوە، کە ڕۆژانە 96 هەزار بەرمیل دەکات و کەمترین ئاستی هەناردەیە لە بیست ساڵی ڕابردوو.
عێراق لە مانگی ئایاردا، تێکڕا ڕۆژانە 329 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە و داهاتی نەوتی عێراق بۆ یەکەمجار لە مانگێکدا کەمتر دەبێت لە ملیارێک دۆلار.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color