گرنگ

خاوەنی "تەفسیری ئاسان"ی قورئانی پیرۆز کۆچی دوایی کرد

2026-06-07

 


مامۆستا بورهان محەمەد ئەمین، موفەسیری دیاری قورئان پیرۆز و خاوەنی تەفسیری ئاسان لە تەمەنی 78 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

🔴مامۆستا بورهان محەمەد ئەمین ساڵی (1948) لە گەڕەکی ڕزگاری شاری سلێمانی لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە سلێمانی تەواو کردووە،

🔴ساڵی (1971) پەیوەندی بە ڕیزەکانی ئیخوان موسلمینەوە کردوەو لەوکاتەوە چالاکانە لە بواری بانگەوازدا هەڵدەسوڕاوە،
زیاتر لە حەوت بەرهەمی چاپکراوی هەیە لەوانە: تەفسیری ئاسان، ژیانی پێشەوای شەهید، لە میحرابی خامەوە، ژیاننامەی ئەمجەد زەهاوی، لە سایەی ناوە پیرۆزەکانی، ... هتد. دەیان وتاری خوێندراوو بیستراوی هەیە

🔴یەکێکە لە دامەزرێنەرانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بووە، بەرپرسی ناوەندی بانگەوازی پارێزگای سلێمانی بوو

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color