پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەێنێت، مەسرور بارزانی، حەزی بە ڕێککەوتن و دانوستانە، دەرگای کراوەیە بۆ چارەسەرو ڕێکەوتن،بەڵام توندە لەگەڵ ئەوانەی بە ڕۆژی ڕوناک خەڵک تیرۆر دەکەن.
پێشەوا هەورامانی لە وتارێکدا دەنوسێت: کاک مەسرور حەزی بە ڕێککەوتنە بەڵام توندە لەگەڵ ئەوانەی سیاسی زیندانی دەکەن و ڕۆژنامەنووس دەکوژن و ئازاری سەرۆک حزب دەدەن و ناچاری دەکەن بە ڕێکەوتن، هەروەها دەڵێت، کاک مەسرور دژی قاچاخییە،دژی کارگەی ماددەی هۆشبەرە،دەیەوێت داهاتی شارەکان بۆ خۆیان بێت و بۆ خزمەتی خەڵک بێت،دەیەوێت پێشمەرگە لەبری ئاگرباراندن بەسەر خەڵکی کورد زمان و پێشێلکاری مافی مرۆڤ و تەعزیبی خەڵک و کاری نامرۆڤانە لە زیندانەکان، خزمەتکارو پارێزەر بێت.
هەروەها هەورامانی دەشڵێت: کاک مەسرور دەستی هاوکاری و پاڵپشتی درێژە بۆ ئەوانەی لەخەمی نیشتیمان و کوردایەتین و باوەش بۆ میللەتی خۆیان دەکەنەوەو خەمی ئەم خەڵکە دەخەنە سەر شانییان نەک ببنە ئازارو بارگرانی بۆ خەڵک