بوار، تایبەت
وابڕیارە چوار شەممەی ئەم هەفتەیە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت، هاوكات تیمی یەكێتیش بەشدار دەبێت لەو كۆبوونەوە ئاساییە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی بوار، تیمی یەكێتی بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی بڕیاریانداوە كە بەشداری لە كۆبوونەوەی چوارشەممەی ئەم هەفتەیەی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بكەن.
ئاماژە بەوەشكراوە، یەكێتی خۆیان بە خاوەنی دەستكەوتەكان دەزانن بۆیە بڕیاریانداوە كە بەشداری كۆبوونەوەكە بكەن و بەتەنها بۆ پارتی جێنەهێڵن.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ بلاویكردەوە كە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، رۆژی چوارشەممە، 10ـی حوزەیرانی 2026، لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت كە لە كۆبوونەوەكەدا دۆسیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵ بەتایبەتی پرسی نەوت و دوایین پەرەسەندنەكان گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت.