بوار، تایبەت
عەدنان فەیحان، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان بە ماڵپەڕی فەرمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی راگەیاندووە: پێویستە حكومەتی فیدراڵ رەوانەكردنی پارە بۆ هەرێم رابگرێت تا یەكلاكردنەوەی دارایی بۆ ئەو بڕە پارانە دەكرێت كە تا ئێستا رادەست نەكراون.
ئاماژە بەوەشكراوە، كە هەر رێكارێك پێچەوانەی یاسای بودجە و راپۆرتەكانی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هەرێم بێت، حكومەت دەخاتە ژێر باری لێپرسینەوەی یاسایی لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، بۆیە حكومەتی پێشوو سەرپێچی یاسای بودجەی كردووە و پارەی مووچەی پێنج مانگی ساڵی 2025ی بۆ هەرێم ناردووە بەبێ ئەوەی داهاتە نەوتییەكان وەربگرێت.
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی وتووە، لەمساڵیشدا كە دا ناردنی پارە بەبێ یەكلاكردنەوەی دارایی یان بەدواداچوونی پاكتاوكردن بەردەوامە، كە ئەمانە لە رووی یاساییەوە دەبێت پابەندبن چونكە هەرێم بەپێی یاسای بودجە و رێككەوتنی ساڵی 2025، دەبوو مانگانە 391 ملیار دینار داهاتی نەوتی رادەست بكات، دواتر لە رێگەی لیژنەی وزارییەوە بڕەكە بۆ 200 ملیار دینار كەمكرایەوە، بەڵام هەرێم پابەندی جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتنەش نەبووە.