گرنگ

دینار بەهێز دەكەینەوە

2026-06-09

 

بوار، تایبەت
مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژكاری دارایی سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند، حكومەت بەسەرۆكایەتی عەلی زەیدی زنجیرەیەك ڕێكاری گرنگی بۆ پاراستنی هێزی كڕینی دینارو كۆنتڕۆڵكردنی ڕێژەی هەڵاوسان لەبازاڕەكاندا جێبەجێكردووە.

بەگوێرەی لێدوانەكەی مەزهەر محەمەد، جێگیركردنی نرخی فەرمی ئاڵوگۆڕ بەئامانجی پاراستنی بەهای دەرەكی دراوی نیشتمانی‌و بەهێزكردنی متمانەی هاووڵاتیانە بەدیناری عێراقی.

ئاماژەی بەوەشكرد، “دابینكردنی پێویستی بازرگانان بۆ هاوردەكردنی كاڵاكان لەڕێگەی سیستەمی بانكی فەرمی‌و بەبەكارهێنانی یەدەگی دراوی بیانی دەوڵەت، بوەتە هۆی سنوورداركردنی كاریگەری بازاڕی ڕەش لەسەر نرخی پێداویستییەكان لەگەڵ فراوانكردنی مۆدێلی نوێی بازاڕكردن، بەتایبەت كردنەوەی فرۆشگە هەرەوەزییەكان‌و شێوازە پێشكەوتوەكانی دیكەی خستنەڕووی كاڵا، كێبركێی دروستكردوەو ڕێگریی لەبەرزبونەوەی ناڕەوای نرخەكان كردوە”.

باسی لەوەشكردووە، “كەمبونەوەی یەدەگی دراو، زیادكردنی بێسەروبەری بڕی نەختینە، پشتبەستنی ڕەها بەداهاتی نەوت كە ئێستا بەهۆی ململانێ جیۆپۆلەتیكییەكانەوە لەژێر فشاردایە، لەگەڵ گرژییە هەرێمایەتییەكان، گەورەترین مەترسین بۆ سەر بەهای دراوی نیشتمانی، بەرزكردنەوەی بەهای دینار بەبڕیاری كارگێڕیی خێرا نابێت، بەڵكو پێویستی بەچاكسازیی درێژخایەن هەیە لەڕێگەی، هەمەجۆكردنی سەرچاوەكانی داهات، كەمكردنەوەی پشتبەستن بەنەوت، چاكسازیی سیستەمی بانكی‌و فراوانكردنی بەكارهێنانی ئامرازەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color