بوار، تایبەت
دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی شەوی ٢٠٢٦/٦/٨ لەسنووری قەزای چەمچەماڵ (بانی مەقان)بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە، ئاڵۆزی و شەڕ لەنێوان دوو گەنج دروست دەبێت و بەچەقۆ گەنجێک دەکوژرێت،
لەسەر ئەم ڕووداوە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بەدواداچوون ئەنجام دەدات و تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستگیردەکات.
ئاماژەبەوەشکروە، لەئێستادا تۆمەتبار بەماددەی ( ٤٠٥ ) لەیاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە بەردەوامە