بوار، تایبەت
عەلی ڕەئوف، یەكێك لە نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست ڕایگەیاند، ئەمڕۆ 12 ڕۆژ بەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار تێپەڕدەبێت، بەڵام مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست تا ئێستا مووچەیان پێنەدراوە، كە پێدانی موچەكانیان لە ئەستۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، بۆیە ئەگەر تا 15ی ئەم مانگە مووچەی مانگی ئایار وەرنەگرن، مامۆستایانی گرێبەست بایكۆتی هۆڵەكانی تاقیكردنەوە دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ژمارەی ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی مووچەیان پێنەدراوە ، 38 هەزار مامۆستای گرێبەست لە وەزارەتی پەروەردە، چوار هەزار و 100 مامۆستای گرێبەست لە وەزارەتی خوێندنی باڵا، 25 هەزار فەرمانبەری شارەوانی و كارمەندی تەندروستی مووچەیان پێنەدراوە، پێشتر بەبڕیاری حكومەت پێویستبوو لەگەڵ مووچەی مووچەخۆرانی هەمیشەیی، مووچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەش بكرێت