گرنگ

عێراق پارەی مووچەی پێدابینناكرێت و پەنا بۆ قەرز دەبات

2026-06-10

 


بوار، تایبەت
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەبەوەدەكات، عێراق بۆ دابینكردنی مووچە پەنا بۆ قەرزی ناوخۆیی لە بانكە ئەهلییەكان دەبات، كە مانگانە پێنج تریلیۆن دینارە، ئەمساڵیش عێراق یاسای بودجەی نابێت.

ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند:عێراق مانگانە یەك ملیار دۆلاری لە فرۆشتنی نەوت دەست دەكەوێت، لەگەڵ داهاتی نانەوتیی نزیكەی دوو تریلیۆن دیناری هەیە، بەمەش كورتهێنانی لە دابینكردنی مووچەدا بۆ دروستبووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، عێراق پارەی فرۆشتنی نەوتی مانگەكانی یەك و دووی ئەمساڵی بۆ هاتووەتەوە، بەڵام لەپاش جەنگی ئێران، پارەی فرۆشتنی ئەو نەوتە كەمەی مانگەكانی ئازار و نیسان و ئایاری بۆ نەگەڕاوەتەوە، واتە پارەی گەڕانەوەی فرۆشتنی نەوت 50 بۆ 90 ڕۆژی پێ دەچێت.

ئەوەشی وتووە، عێراق تەنیا دوو تریلیۆن دیناری بۆ مووچە لەبەردەستدا دەبێت، ئەوی دیكەی لە بانكە ئەهلییەكانی عێراق قەرز دەكات، بەجۆرێك، بانكی ناوەندیی عێراق قەرز دەداتە بانكە ئەهلییەكانی تی بی ئای و ڕەشید و ڕافیدەین، ئەوانیش قەرز دەدەنە وەزارەتی دارایی عێراق بۆ دابینكردنی مووچە بە سوودێكی كەم و ماوەیەكی كەم كە لە یەك ساڵ زیاتر نەبێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color