بوار، تایبەت
سەرۆكی ئەمریكا لەنوێترین لێدوانیدا ئاماژە بەوەدەكات، نزیكە لەوەی فەرمانی ئەنجامدانی هێرش بۆسەر وێستگەكانی كارەبا و پردەكانی ئێران بدات ئەو وڵاتە بكاتە تاریكستان، جەخختیشدەكاتەوە كە ئێران لەدۆخێكدایە هیچی بەسەر هیچەوە نەماوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بە فۆكس نیووزی راگەیاند، ئێران لە دانوستاندنە درێژخایەنەكاندا تەنیا یاری بە كات دەكات بۆیە واشنتن بیر لە بژاردەی سەربازیی كاریگەر بۆسەر ژێرخانی وزە و گواستنەوەی ئەو وڵاتە دەكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، دۆخی سەربازیی ئێران گەیشتووەتە ئاستێك كە هیچی بەسەر هیچەوە نەماوە و بەشێكی زۆری سوپاكەیان، بەتایبەتی هێزی دەریایی و هێزی ئاسمانی، چی دیكە بوونیان نەماوە؛ ئەوان بە تەواوی شكستیان هێناوە.
ئەوەشی باسكردووە، ئێران تەنیا قسە دەكات و هیچ كردارێكی نییە، بۆیە ئێستا شەڕەنگێزەكەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست مرد، چونكە ئەوان كاتی زۆریان بەفیڕۆدا بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێك كە بۆیان زۆر باش دەبوو؛ بەڵام ئێستا كاتەكەیان لەدەستداوە و دەبێت باجەكەی بدەن.

|
شەوى ڕابردوو لە ئێران چى ڕوویدا؟ |
|
شەڕەنگێزەكەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مرد |
|
هیچ شتێک نەبووە ئێمە 120ملیار دیناربنێرین بۆ بەغدا |
|
نەخشێکی سەر بەردی سەردەمى عومەری کوڕی خەتتاب دۆزرایەوە |
|
شەوی ئاگر و ئاسن لە هورمز |
|
عێراق پارەی مووچەی پێدابینناكرێت و پەنا بۆ قەرز دەبات |