گرنگ

بڕی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم دیاریكرا

2026-06-13

 

بوار، تایبەت
ئەمڕۆ سیستمی پەیرۆڵ، لیستی مووچەی مانگی 6ی پەسند كرد و ئێستا مووچەخۆران دەتوانن لە رێگەی بەرنامەی KRDPass سەیری بكەن، بزانن بۆ ئەم مانگە بڕی مووچەكەیان چەندە.

هاوكات، لیستی مووچەی مانگی حوزەیران بۆ فەرمانبەران خرایە سەر حیسابەكەیان لە سیستمی krdpass.، ئێستا فەرمانبەران دەتوانن بڕی مووچەی مانگی نیسانیان بزانن كە لێبڕینەكان و زیادكردنەكان چەندە.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە وابڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لیستەكە بۆ عێراق رەوانە بكرێت و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی رابردووش ئامادە كراوە و تەنیا چەند وردەكارییەكی ماوە و ئەویش بۆ بەغدا دەنێردرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color