بوار، تایبەت
ئەندامێكی ئەنجوومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەریی ئاماژەبەوەدەكات، وەك كۆمەڵ لە رووی پرەنسیپەوە پشتگیری لە هەر هەوڵ و دەسپێشخەرییەك دەكەن كە ئامانجی یەكخستنی لایەنەكان و چارەسەركردنی چەقبەستوویی سیاسی بێت لە هەرێمی كوردستان.
عەبدولستار مەجید، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەریی رایگەیاند، وەك كۆمەڵ پێشوازی لە هەر هەوڵێك دەكەن كە بۆ یەكڕیزی و تەبایی و رزگاركردنی هەرێمی كوردستان بێت لەم بارودۆخە سیاسییە چەقبەستووە.
ئاماژەی بەوە كرد، بڕیارە مەكتەبی سیاسیی كۆمەڵی دادگەریی كۆببێتەوە بۆ ئەوەی گفتوگۆی ورد لەسەر ئەو دەسپێشخەرییانە بكەن و وەڵامی پێویستیان هەبێت، بەڵام وەك مەبدەئـ هەر دەسپێشخەرییەك بۆ یەكڕیزی و تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخە بێت، كۆمەڵی دادگەریی لەگەڵیدایە و پشتگیری دەكات.