گرنگ

ئەو شتانەی تاران لەبارەی رێككەوتن بڵاویان دەكاتەوە، دوورن لە راستییەوە

2026-06-13

 


بوار،تایبەت
سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ، هێرشێكی تووندی كردە سەر دەسەڵاتدارانی ئێران و رایگەیاند، ئەو شتانەی تاران لەبارەی مەرجەكانی رێككەوتنی نێوانیان لە میدیادا بڵاویان دەكاتەوە، دوورن لە راستییەوە

دۆناڵد ترەمپ ئاماژە بەوەش دەكات، شەوی رابردوو ئێران هێرشی درۆنیی كردووەتە سەر كەشتییەكانی هیندستان كە ئەوە "قبووڵنەكراوە".

ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند: ئەو مەرجانەی ئێران لە میدیا ساختەكانەوە دزەی پێ كردوون، هیچ پەیوەندییان بەو مەرجانەوە نییە كە ئێمە بەنووسراو لەسەریان رێككەوتین، ئەو شتەی ئەوان دەیڵێن، لەنێویاندا راگەیێندراوە لاواز و پڕوپووچەكەیان لەبارەی گەیشتن بە رێككەوتن، دوورە لە راستییەوە."

ئاماژەی بەوەشكردووە،لە مامەڵەكردندا كەسانێكی ناپیاون، لای ئەمانە، شتێك نییە بە ناوی مامەڵەكردن بە نیازپاكی. جێگەی سەرسوڕمانە.

سەرۆكی ئەمریكا باس لەوە دەكات كە شەوی رابردوو ئێران هێرشی درۆنیی كردووەتە سەر چەند كەشتییەكی هیندستان كە لە تەنگەی هورمز دەچوونە دەرەوە، بەڵام هێرشەكە تێكشكێنراوە

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color