بوار، تایبەت
نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە شاری هەولێر لە بەرزبوونەوە بەردەوامە و نرخی لیترێك گەیشتووەتە نزیكەی 1200 دینار، سەرۆكی ئەنجوومەنی بەنزینخانەكان ئاماژەبەوەدەكات، دابەشكردنی بەنزینی 750 دیناری حكومی بۆ نزیكەی دوو هێندە زیادیكردووە و پێشبینی دەكەن بەرەو دابەزین بچێت.
ئەمڕۆ شەممە نرخی لیترێك بەنزینی نۆرماڵ لە شاری هەولێر هەزار و 195 دینارە و لە سلێمانی جێگیرە و هەزار دینارە.
جەنگی مەجید، سەرۆكی ئەنجوومەنی بەنزینخانەكانی هەولێر، ئەمڕۆ ڕایگەیاند: ژمارەی ئەو بەنزینخانانەی بەنزینی 750 دیناری حكومی دەفرۆشن لە 14 بەنزینخانەوە زیادكراون بۆ 26 بەنزینخانە".
ئاماژەی بەوەشكردووە، ژمارەی بەنزینخانەی بەنزینی 750 دیناری زیادكراون و بەنزین لە بازاڕدا زۆر بووە، نرخیش لەسەر بنەمای خواست و خستنەڕووە، بۆیە پێشبینی دەكەم نرخەكە روو لە دابەزین بكات