بوار، تایبەت
دەسەڵاتدارانی تەندروستیی لە وڵاتی میسر ئەمڕۆ یەك شەممە بڵاویانكردەوە كە لە پارێزگای بەنی سوێف لە باشووری قاهیرە، ژیانی نەخۆشێكیان ڕزگار كردووە كە نزیكەی 100 بزماری ئاسن لە ناو گەدەیدا، بەبێ ئەوەی هیچ جۆرە نەشتەرگەرییەكی نەریتیی بۆ ئەنجام بدەن.
تاریق عەلی سەرۆكی بەوەكالەتی زانكۆی بەنی سوێف، سەركەوتنی ئەو پرۆسە دەگمەنەی ڕاگەیاند كە لەلایەن تیمێكی پزیشكیی نەخۆشخانەكانی زانكۆوە بە بەكارهێنانی نازووری پێشكەوتووی گەدە ئەنجام دراوە. ئەمەش نەخۆشەكەی لە مەترسییەكانی خوێنبەربوون یان ئەو لێكەوتە سەختانە پاراستووە كە بەهۆی نەشتەرگەرییە كراوەكانەوە دروست دەبن.
ئاماژەبەوەشكراوە، تیمە پزیشكییەكە لێهاتوویییەكی بێوێنەیان پێشان داوە لە هەڵگرتنەوەی ئەو تەنە كانزاییە تیژانە یەك لە دوای یەك و زۆر بەوردی، بۆ ئەوەی ڕێگری بكەن لە برینداربوون یان ڕووشانی سوورێنچك و دیواری گەدە.
ئەوەشڕوونكراوەتەوە،كە تیمە پزیشكییەكە بەلێهاتوویییەوە بەشدارییان كردووە لە ئامادەكردنی كەرەستەكان و یارمەتیدانی بەردەوام تا دەرچوونی دوایین پارچە ئاسن لە ناو سكی نەخۆشەكە بەتەواوی و جێگیربوونی دۆخی تەندروستیی.