گرنگ

هەر نەخۆشخانەیەك بە پاساوی نەبوونی پارە نەخۆش وەرنەگرێت، سزای تووند دەدرێت

2026-06-16

 


بوار، تایبەت
بەڕێوەبەری پشكنین و بەدواداچوون لە وەزارەتی تەندروستی دەڵێ، هەر نەخۆشخانەیەك بە پاساوی نەبوونی پارە یان شوێن نەخۆش وەرنەگرێ، سزای تووند دەدرێ و ئاماژە بەوەش دەكات: "ئەگەر بەو هۆیەوە نەخۆش گیان لەدەستبدات، لێپرسراوی نەخۆشخانەكە تۆمەتبارە

دكتۆر رەسووڵ عەبدولخالق، بەڕێوەبەری پشكنین و بەدواداچوون لە وەزارەتی تەندروستی ریاگەیاند،
دوێنێ كەسێك جەڵتەی مێشك لێی دا، بردیانە یەكێك لە نەخۆشخانە تایبەتەكانی هەولێر، بەڵام بەهۆی نەدانی پارەوە رایانگرت و گوتبوویان تاوەكو 5 ملیۆن دینار نەدەن، نەشتەرگەری بۆ ناكرێت، بۆیە پێویستە ئیدی نەخۆشی فریاگوزاری لەسەر پارە رانەگیرێ و هەموو چارسەرێكی بۆ بكرێت

ئاماژەی بەوەشكردووە، دەبێت سەرجەم نەخۆشەكان لە نەخۆشخانەكان وەربگیرێن، نەخۆش كە دۆخی فریاكەوتن بوو، دەبێت چارەسەر بكرێت، ئیدی پارەی پێبێت یان نا، كەسی لەگەڵ بێت یان نا، هەر شوێنێكیش سەرپێچی بكات، سزا دەدرێت.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لەم بوارەوە بڕیارێكی دەركردووە كە واژۆی دكتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لەسەرە و لە 11/06/2026 دەرچووە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color