گرنگ

تەرمی د. فاروق ڕەفیق بە نهێنی لە گۆڕەکەی دەرهێندراوە و گواستراوەتەوە

2026-06-16

 


دوای 47 ڕۆژ لە کۆچی دوایی د. فاروق ڕەفیق نوسەر و ڕەخنەگری دیاری کورد بەنهێنی لەگۆڕەکەی دەرهێندراوەتەوە و لە شوێنەکەی گواستراوەتەوە.

ڕائید ئاری لەتیف، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بە بواری ڕایگەیاند، پڕۆسەی هەڵدانەوەی گۆڕی نووسەر و ڕەخنەگری کۆچکردوو د. فاروق ڕەفیق، لەدوات ڕێکارە یاساییەکان بوون و لەسەر داوای کچەکەی ناوبراو و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی فەرمی لە لایەن دادوەری لێکۆڵینەوەوە جێبەجێ کراوە.

گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕوونیکردەوە، دوای هەڵدانەوەی گۆڕەکەی لە گۆڕستانی سەیوان، تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ گۆڕستانی نوێی قڕگە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color