بوار، تایبەت
مەلا کامەران خۆشناو، یەکێک لە مامۆستائاینییەکانی کوردستان ئاماژەبەوەدەکات، ئەو چێشتخانانەی کە بۆفێی کراوەیان تێدایە لەڕووی ئایینییەوە دروست نییە و حەرامە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکاری حەرامبوونی ئەم جۆرە چێشتخانانەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە بڕی ئەو خواردنەی دەخورێت دیارینەکراوە، ئەمەش دەچێتە خانەی مامەڵەی نادیار (غەرەر)، چونکە نازانرێت ئەو کەسە تا چەند خواردن دەخوات لە بەرامبەر ئەو پارەیەی کە داویەتی.
ڕوونیشیکردووەتەوە، بۆ نموونە لە چێشتخانەیەکدا داوای 25 هەزار دینار دەکرێت بۆ بۆفێی کراوە، لەوانەیە کەسێک بە بڕی 10 هەزار، یان 15 هەزار، یان تەنانەت تەنها 5 هەزار دینار خواردن بخوات، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەو بڕە پارەیەی دەمێنێتەوە بە زایە بچێت و جۆرێکە لە زوڵم.
ئەوەشی وتووە، زانایان فەتوایان لەسەر ئەمە هەیە، لەوانەش شێخ ساڵح فەوزان کە دەفەرموێت بۆفێی کراوە حەرامە، بۆیە دروست نییە بچینە ئەو چێشتخانانەی کە بەم سیستەمە کار دەکەن.
|
شەقامی 10 وڵاتی جیهان گڕی گرتووە |
|
پووختەی هەڵمەتی داشکاندنی قەرزی پێش ڕووناکی |
|
تاقەتی شەڕم نییە |
|
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێباز حەملان دەکات بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی وەزیری ئاوەدانکردنەوە |
|
حەقبێژ لە دڵی خەڵک دەرناکرێت |
|
حەقبێژ لە دڵی خەڵک دەرناکرێت |