بوار، تایبەت
سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: كە یاداشتی لێكتێگەیشتنی نیوان تاران و واشنتن تەنیا بۆ درێژكردنەوەی ئاگربەستە و رێككەوتنی كۆتایی نییە، هاوكات ئاشكرای كرد، كە نزیكە لە رادەستكردنی دۆسیەی حزبوڵڵا بە سەرۆكی سووریا.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە هەژماری خۆی لە تۆڕ كۆمەڵایەتیی "ترووس"، هۆشدارییەكی توندی ئاراستەی ئێران كرد و داوای كرد، كە تاران دەستبەجێ ڕێگری لە چالاكییە تێكدەرانەكانی بریكارەكانی لە لوبنان بكات، كە بە گوتەی ئەو، پارەیەكی زۆریان پێدەدرێت بۆ نانەوەی ئاڵۆزی.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەر ئێران پابەند نەبێت، ئەوا جارێكی دیكە بە توندی گورزیان لێدەدەینەوە، رێك وەك ئەوەی لە هەفتەی ڕابردوودا ئەنجاممان دا، بەڵام ئەمجارەیان زۆر توندتر دەبێت.
ئەوەشی وتووە، یاداشتی لێكتێگەیشتن لەگەڵ ئێران واژۆ كرا، تەنیا بە واتای درێژكردنەوەی ماوەی ئاگربەست دێت و هێشتا نەگەیشتووینەتە رێككەوتنێكی كۆتایی و هەمیشەیی بۆ كۆتاییهێنان بە ململانێكان.
سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرای كرد، كە ئیدارەكەی لە هەنگاوی رادەستكردنی دۆسیەی حزبوڵڵا بە سووریا نزیكبووەتەوە، بە ئامانجی پێدانی هێز و دەسەڵاتی زیاتر بە ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سووریا، بۆ كۆنترۆڵكردنی ناوچەكە، هاوكات من لە ئیسرائیل نائومێدم، چونكە ئەوان ناتوانن هیچ كارێك ئەنجام بدەن بەبێ ئەوەی باڵەخانە و بنكەكان لە لوبنان بە تەواوی وێران بكەن.