بوار، تایبەت
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك ئاماژەبەوەدەكات پۆستی پارێزگاری كەركووك لەكۆتایی ئەمساڵدا بەپێی ڕێككەوتنی سیاسیی نێوان لایەنە بەشداربووەكانی بەڕێوەبردنی پارێزگاكە لە توركمان وەردەگیرێتەوە و دەدرێت بە پێكهاتەی عەرەب.
محەمەد ئیبراهیم حافز سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك ڕایگەیاند: وەرگرتنی ئەم پۆستە لەلایەن پێكهاتەی عەرەبەوە لە كۆتایی ساڵی 2026دا بابەتێكە بەتەواوەتیی ڕێككەوتنی لەسەر كراوە و شایستەیەكی یەكلاكراوەی نێوان لایەنە پەیوەندیدارەكانە.
