گرنگ

عێراقچی دێتە عێراق و باس لە هێنانی تەرمی خامنەیی دەكرێت بۆ عێراق

2026-06-24

 


بوار، تایبەت

وابڕیارە كەهەفتەی داهاتوو، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێكی فەرمی سەردانی عێراق بكات و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق باس لەڕێكارەكانی هێنانی تەرمی عەلی خامنەیی و هەروەها گفتوگۆكانی ئاشتی بكرێت.

بەگوێرەی هەواڵی میدیا عێراقییەكان،وابڕیارە یەكشەممەی داهاتوو عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بەغدا بكات، سەردانەكە دوو پرسی سەرەكی لە خۆدەگرێت، یەكێك لەوانە گفتوگۆكردنە لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی لەسەر ئەنجامی دانوستانەكەی واشنتن و تاران، كە لە سویسرا بەڕێوەچوو.

ئاماژەبەوەشكراوە، ئامانجێكی دیكەی سەردانەكەی عێراقچی گفتوگۆكردنە لەسەر رێكخستن و ئامادەكارییەكانی بەخاكسپاردنی رێبەری باڵای پێشووی ئێران عەلی خامنەیی، كە بەشداریی شاند و كەسایەتییەكانی وڵاتانی ناوچەكەش لەخۆدەگرێت.

سەرۆكی لئژنەی بەخاكسپاردنی رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران، خشتەی كاتی و شوێنی رێوڕەسمی ماڵئاوایی و پرسە و ناشتنی تەرمی عەلی خامنەیی راگەیاند، كە بڕیارە رۆژی شەممە 19 موحەڕەم بە فەرمی دەست پێ بكات

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color