بوار، تایبەت
وابڕیارە سبەی یەك شەممە شاندێكی تەكنیكی وەزارەتی دارایی هەرێم سەردانی بەغدا بكەن و لەگەڵ بەرپرسنی وەزارەتی دارایی عێراق كۆببنەوە و گفتوگۆ لەبارەی ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بكەن، شاندەكەش بە عێراق دەڵێن ناتوانین 120 ملیار دینار بنێرین.
بەگوێرەی زانیارییەكانی بوار، وابریارە سبەی یەك شەممە شاندێك تەكنیكی وەزارەتی دارایی هەرێم سەردانی بەغدا بكەن و لەگەڵ بەرپرسنی وەزارەتی دارایی عێراق كۆببنەوە و گفتوگۆ لەبارەی ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بكەن و هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی داهاتی نانەوتی بگەنە ڕێككەوتن.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئامانجی سەردانەكە ئەوەیە هەرێمی كوردستان روونی بكاتەوە داهاتی كەم كردووە و ناتوانێت 120 ملیار دینار بنێرێت، بۆیە دەیانەوێت لەسەر بڕێكی دیكە رێكبكەون.
بوار ئەوەشی زانیوە لەئەگەر نەگەیشتن بەڕێككەوتن لەسەر بڕە پارەیەكی دیاریكراو، ئەوا بەغدا بۆمانگی شەش 120 ملیار دینار لە پشكی هەرێم دەبڕێت و لەبری ئەوەی 950 ملیار دینار بنێرێت تەنها بڕی 830 ملیار دینار دەنێرێت