بوار، تایبەت
لەم ساڵانەی دواییدا بوونی ژنە ماتۆڕسوارەكان لەسەر شەقامەكانی ئێران بە شێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە و لەو چوارچێوەیەدا، پێدانی مۆڵەتی ژنان لە ماوەی كەمتر لە مانگێكدا دەست پێدەكات و سەرەتادا مۆڵەت بە ڕاهێنەرە ژنەكان دەدرێت
هادی سادقی جێگری دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ڕایگەیاند، هیچ ڕێگرییەكی ئاینی بۆ ماتۆڕسواریی ژنان بوونی نییە، لە ئەگەری دەركردنی یاسایەكی نوێشدا دەسەڵاتی دادوەری بە تەواوی پشتگیری لەم بڕیارە دەكات، هەروەها تا ئێستا یاسایەك بۆ پێدانی مۆڵەتی شۆفێریی ماتۆڕسكیل بۆ ژنان دەرنەكراوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستە پەرلەمانتاران بە زووترین كات یاساكە هەمووار بكەنەوە، تاوەكو كێشەی یاسایی ماتۆڕسواریی ژنان بە تەواوی چارەسەر ببێت، لەگەڵ ئەوەشدا، نیگەرانیی هەندێك لە فەقێیەكان تەنها پەیوەستە بە پاراستنی باڵاپۆشییەوە كە ئەمەش تەنها تایبەت نییە بە ماتۆڕسواری.
ئەوە لەكاتێكدایە،لە ١٠ـی حوزەیرانی ئەمساڵدا، زەهرا بەهروز ئازەر جێگری مەسعوود پزییشكیان بۆ كاروباری ژنان، جارێكی دیكە ڕایگەیاندبوو، پێدانی مۆڵەتی ژنان لە ماوەی كەمتر لە مانگێكدا دەست پێدەكات و سەرەتادا مۆڵەت بە ڕاهێنەرە ژنەكان دەدرێت، دوای ئەوەش دەتوانرێت لە تەمەنی ١٨ ساڵییەوە مۆڵەت بە ژنانی دیكەش وەك پیاوان بدرێت