موقتەدا سەدر داوای گۆڕانکاری بنەڕەتی و خێرا لە پێکهاتە و کارگێڕی هەڵبژاردەی عێراق دەکات، بەهۆی ئاستی لاواز و "شەرمەزارکەر"ی هەڵبژاردەکە لە مۆندیال.
سەدر جەختی کردەوە کە پێویستە ئەم گۆڕانکارییانە بە تەواوی دوور بن لە پشکی حیزبی، تایەفەگەری و ململانێ سیاسییەکان و ستافی کارگێڕی و ڕاهێنان بگرێتەوە.
لە کۆتاییدا هۆشداری دا کە ئەگەر ئەم چاکسازییە پیشەییە نەکرێت، بەهۆی گەندەڵی و دەستێوەردانە سیاسییەکانەوە، هەڵبژاردەی عێراق لە ئاستی نێودەوڵەتی بێ پێگە دەمێنێتەوە