گرنگ

لەهەڵمەتی دەستگیركردنی گەندەڵكاراندا، تا ئێستا بڕی 100 كیلۆ زێڕ و 200 ملیار دینار دەستی بەسەرداگیراوە

2026-07-02

 

بوار، تایبەت
تا ئێستا لە ئەنجامی ئەو هەڵمەتەی بۆ دەستگیركردنی بەرپرسان و پەرلەمانتارانی گەندەڵ دەستپێكردووە، تواندراوە بڕی زیاتر لە 200 ملیار دینار و 100 كیلۆر زێڕ دەستی بەسەردا بگیرێت و هەڵمەتەكەش بەردەوامی هەیە.

بەگوێرەی هەڵمەتی میدیا عێراقییەكان، لە (هەڵمەتی بەرەبەیان)دا، كە ماوەی دوو ڕۆژە دەستیپێكردووە، تاوەكو ئێستا 21 بەرپرس و پەرلەمانتار دەستگیركراون، كە 13یان پەرلەمانتاری ئەم خولەن و ئەوی دیكەیان پەرلەمانتاری خولی رابردووە. هەروەها دوو بریكاری وەزارەتی نەوت لە نێو دەستگیركراوەكاندان.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بڵاوكراونەتەوە و هەروەها ئەو زانیاریانەی رووداو لە سەرچاوەی جیاوازەوە دەستیكەوتوون، تەنیا لەنێو ماڵی پێنج تۆمەتباردا دەست بەسەر زیاتر لە 22 ملیۆن دۆلار و 124 ملیار دیناردا گیراوە، هاوكات تاوەكو ئێستا دەست بەسەر 200 ملیار دینار و 100 كیلۆ زێڕی تۆمەتبارەكاندا گیراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، موڵك و ماڵی ئەو بەرپرس و پەرلەمانتارانەی دەستگیركراون زۆر زیاترە لەو بڕەی دەستی بەسەرداگیراوە، بەڵام لە پڕۆژە و كاری جیاواز بەكاریانهێناوە و كار دەكرێت بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ گەنجینەی دەوڵەت.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە دوای ئەوەی عەدنان جومەیلی، بریكاری پێشووی وەزیری نەوت بۆ كاروباری پاڵاوتن، كاتێك دەستگیركرا بڕی 98 ملیار دینار، 11 ملیۆن دۆلار، 70 خانووبەرە، 21 ئۆتۆمبێل و 3 كیلۆگرام زێڕ دەستی بەسەرداگیراوە، هەروەها لە ماڵی عەلی مەعارج بەهادلی، بریكاری وەزیری نەوت بۆ كاروباری دابەشكردن، دەست بەسەر 11 ملیۆن دۆلار و 4 ملیار دینار و لەگەڵ ژمارەیەك بەڵگەنامەی خانووبەرە و كاتژمێری گرانبەهادا.

هاوكات تەنیا لەنێو ماڵی بوشرا قەیسی، پەرلەمانتاری پارێزگای سەلاحەدین لە فراكسیۆنی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان، دەست بەسەر 13 ملیار دیناردا گیراوە. هەروەها 9 ملیار دینار لە عەدنان جومەیلی، بریكارەكەی وەزیری نەوت وەرگرتووە، هاوكات ئەشواق جبووری، لە هاوپەیمانیی عەزم، تۆمەتبارە بە وەرگرتنی 9 ملیار دینار لە عەدنان جومەیلی

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color