#بوار
بنەماڵەی کەریم خانی برادۆست ڕایانگەیاند، دەستلەکارکێشانەوەی فەیسەڵ کەریم خان برادۆستی تەنها لە کاری حزبی و ئۆرگانیی نێو ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندایە.
بنەماڵەکە جەخت دەکەنەوە، کە ئەو پەیوەندییە مێژووییەی لە سەردەمی مام جەلال و کەریم خانەوە بنیادنراوە، بە پتەویی دەمێنێتەوە و بەردەوام دەبێت.
هاوکات سەرجەم ئەو دەنگۆ و نووسینانە ڕەتدەکەنەوە کە لە چەند پەیج و سایتێکەوە بڵاوکراونەتەوە و ڕایدەگەیەنن، ئەو جۆرە بابەتانە بەهیچ شێوەیەک گوزارش لە بۆچوونی میرانی برادۆست ناکەن.