گرنگ

شاسوار عبدالواحید دەبێت کەمێک شەرم بکات

2026-07-04

 


#بوار

ڕێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە ڕۆژنامەنوسان ڕایدەگەێنێت، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆی نییە، بەڵكو ئەبێت كەمێك شەرم بكات لە ئێستاوە لە رێی ئیرهابی فكری و هەندێ دەستەواژە، تۆمەت بەسەر نووسەران و رۆشنبیران دابەش بكات.

ڕەحمان غەریب، ڕێکخەری سەنتەری میترۆ ڕایگەیاند: سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، مافی خۆیەتی ئیمزا نەك لەسەر رێكەوتنامە بەڵكو لەسەر لاپەڕەی سپیش بكات، خۆی و جوڵانەوەكەی بەرپرسن لە ئاكامەكانی، بەڵام بۆی نییە بەڵكو ئەبێت كەمێك شەرم بكات لە ئێستاوە لە رێی ئیرهابی فكری و هەندێ دەستەواژە و دربڕین كە سەركردەی ناو بزوتنەوەی فاشی نەیارانی پێ تۆمەتبار دەكرد، تۆمەت بەسەر نووسەران رۆشنبیران دابەش بكات.

غەریب ئاماژە بەوەشدەدات: بێگوومان ئەو كە نیازی بوو نەیارەكانی لەبەردەركی سەرای سلێمانی هەڵبواسێت ئاساییە كە بەم زمانە لەگەڵ هەر كەسێك بدوێ كە لەگەڵ ئیمزاكەی نەبێت، هەروەها دەڵێت، ئەو مافی خۆیەتی خەون ببینیت، بووبێت بە ئۆجەلان و ماندێلا، ئێمەش ئازادین بۆ شیكردنەوەو لێكدانەوەی خەونەكانی، پشت بە خەونامەی كوردی ببەستین نەك خەوننامەی فارسی و توركی

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color