هێمن هەورامی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس
تاکە سەرچاوەی شەرعی بۆ گۆڕینی هاوسەنگیی هێز، دەنگی گەلەکەمانە لە هەڵبژاردنێکی ئازاد، بێگەرد، شەفاف و دیموکراتیکدا. هەر لە تشرینی دووەمی ڕابردوودا، ئێمە وەک پارتی دیموکراتی کوردستان زیاتر لە ٤٠٠,٠٠٠ دەنگمان لە کۆی دەنگەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نەوەی نوێ پێکەوە لە هەرێمی کوردستان بەدەستهێنا.
ئەگەر ئەوان پێیان وایە هاوسەنگیی هێز گۆڕاوە، بۆچی ناوێرن لە ڕۆژانی داهاتوودا لەگەڵمان بێنە پێشەوە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان؟
ئەگەر هەردوولایان پێیان وایە کورسییەکانیان یەکسانە یان زیاترە لە پارتی، بۆچی بە شێوازێکی جدی و ڕاستگۆیانە نایەنە پێشەوە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و گفتوگۆکردن لەسەر هەموو شتێک لە ناو پەرلەماندا؟"