گرنگ

پۆلیسی هەولێر، کوڕێک دایکی خۆی کوشت و دەستگیرمانکرد

2026-07-04

 

بوار، تایبەت
ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە.

ئەمڕۆ هەینی، ڕێکەوتی ٣ی تەمموزی ٢٠٢٦، کاتژمێر ٤:٠٠ی ئێوارە، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە لە بوونی ڕووداوێکی کوشتن لە قەزای (بنەسڵاوە).
دەستبەجێ تيمەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لە ئەنجامی بەدواداچوونە سەرەتاییەکاندا دەرکەوت کەوا هاووڵاتییەکی ئافرەت بەناوی(ن،ن،ڕ)لەلایەن کوڕەکەی خۆیەوە کوژراوە.
هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی بنەسڵاوە دەستبەجێ توانیان تۆمەتبار دەستگیربکەن.
. لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە ياساييەکان.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر
٣ی تەمموزی ٢٠٢٦

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color