بوار، تایبەت
ماڵپەڕی شەفافیەت ڕایگەیاند، داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی و هەڵەبجەی زیاتر لە هەشت ملیار دینارەو بەراورد بەداهاتی هەفتەی پێشوو یەك ملیار دینار كەمیكردوە.
ماڵپەڕی شەفافیەت بڵاویكردەوە كە داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 27ی حوزەیران تا ئەمڕۆ 3ی تەمموزی 2026، بڕی 8 ملیار و 545 ملیۆن و 223 هەزار و 255 دینار بوە.
ماڵپەڕەكە ئاماژەی بەوەداوە كە لەو بڕە 7 ملیار و 261 ملیۆن و 629 هەزار و 557 دیناری نەختینەیە كە سەدا 85ی كۆی داهاتەكە دەكات.
ئەوەش خراوەتەڕوو كە 1 ملیار و 283 ملیۆن و 593 هەزار و 698 دیناری بەشێوەی چەكە كە رێژەی 15%ی داهاتەكە پێكدەهێنێت.
ئەمەش دەریدەخات كە داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە بەراورد بە هەفتەی پێشوو 1 ملیار دینار كەمیكردووە بەڕێژەی 17.411%.
بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، ئێستا رۆژانە سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە ماڵپەڕەكە تۆمار دەكرێت و بڵاودەكرێتەوە