گرنگ

دەرماڵەی فەرمانبەران كەمدەكرێتەوە و مووچەی بنەڕەتی زیاددەكرێت

2026-07-04

 

بوار، تایبەت
بە ئامانجی زیادكردنی مووچەی بنەڕەتی و ڕێكخستنەوەی دەرماڵەی فەرمانبەرانی عێراق، لیژنەی هەمواركردنەوەی خشتەی مووچە كارەكانیان دەستپێكردووە و نزیكەی لە 80%ی كارەكانیان بەكۆتا گەیشتووە.

هەنا‌ ئەسەدی، سەرۆكی لیژنەی هەمواركردنەوەی خشتەی مووچە و بریكاری وەزارەتی پلاندانان، بە ڕۆژنامەی فەرمی عێراقی ڕاگەیاندووە، لیژنەكە زیاتر لە جارێك كۆبووەتەوە و چەندان پێشنیازی پێشكەش كردووە، دیارترینیان زیادكردنی مووچەی بنەڕەتییە (الاسمی) لە بەرانبەر كەمكردنەوەی دەرماڵەكان بۆ دەستەبەركردنی دادپەروەری لە نێوان فەرمانبەران، ئەمەش بەشێوەیەكی باش لە مووچەی خانەنشینیدا ڕەنگ دەداتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سیناریۆیەكی تر بریتییە لە پێوەندیكردن بە هەموو یەكەكانی خەرجی لە سەرجەم وەزارەتەكان، بۆ ئەوەی خشتەی مووچەكان بە وردەكارییە زیاترەوە بدەنە لیژنەكە،هاوكات لە 80%ی ئەم دۆسیەیە یەكلا بووەتەوە، دوای وەڵامدانەوەی هەموو یەكەكان، لەوانەش سێ سەرۆكایەتییەكە، بەمزووانە كۆتایی دێت .

سەرۆكی لیژنەی هەمواركردنەوەی خشتەی مووچە ئەوەشی ڕوونكردووەتەوە، سیناریۆكان لە كۆبوونەوەیەكی نزیكی لیژنەكەدا دەخرێنە ڕوو، پێویستی تەواوكردنی پڕۆژەی (ژمارەی وەزیفی) بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەی (دوو مووچەیی)، جگە لە پێویستی هەمواركردنەوەی هەندێك یاسای تایبەت بە خزمەتی زانكۆیی و سەربازی و هیتر، بۆ دەستەبەركردنی هاوسەنگی لە خشتە نوێیەكەدا 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color