گرنگ

قوباد تاڵەبانی چی بە هاکان فیدان وتووە لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم؟

2026-07-04

 


ئەمڕۆ هەینی، هەریەک لە قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ، سەردانی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیان کرد و لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە کۆبوونەوە، لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا باسیان لە پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە.

بەپێی زانیارییەکان، قوباد تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، ڕوونکردنەوەی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم داوە و وتوێتێ، پێویستە لایەنەکان بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخە نوێیەی لە ناوچەکە و عێراق و کوردستان هاتووەتە ئاراوە پەلە بکەن لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ.

بوار زانیویەتی، لەکۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی، لەبارەی ئامادەیی یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە ئەوان وەک یەکێتی ئامادەن بۆ بەشداریکردن لە حکومەتێک کە لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە بێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color