بەهۆی دزەکردنی گازێکی مەترسیدار بارودۆخی نائاسایی لە کێڵگەی نەوتی خەبازە لەكەركوك ڕاگەیەندرا
بوار - كەركوك
کۆمپانیای نەوتی باکوور و هێزەکانی پۆلیسی وزە، بەهۆی ڕووداوێکی دزەکردنی نەوت و بڵاوبوونەوەی گازێکی ژەهراوی، چەند ڕێکارێکی خۆپارێزییان لە سنووری کێڵگەی نەوتی خەبازە گرتەبەر.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەشی سەلامەتی کێڵگەکە، دزەکردنێکی نەوت لە بیرە نەوتی ژمارە (٤٦) ڕوویداوە کە هاوکاتە لەگەڵ دەردانی گازی (H₂S) کە گازێکی مەترسیدار و ژەهراوییە.
وەک کاردانەوەیەکی خێرا بۆ پاراستنی گیانی کارمەندان و هاوڵاتیان، هێزەکانی لیوای یەکی پۆلیسی وزە سەرجەم ئەو ڕێگایانەیان داخستووە کە بەرەو شوێنی ڕووداوەکە دەچن و هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیادەیان لە ناوچەکەدا بە تەواوەتی قەدەغە کردووە
|
شەقامی 10 وڵاتی جیهان گڕی گرتووە |
|
پووختەی هەڵمەتی داشکاندنی قەرزی پێش ڕووناکی |
|
تاقەتی شەڕم نییە |
|
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێباز حەملان دەکات بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی وەزیری ئاوەدانکردنەوە |
|
حەقبێژ لە دڵی خەڵک دەرناکرێت |
|
حەقبێژ لە دڵی خەڵک دەرناکرێت |