#بوار
بەرپرسێکی سەربازی یەکێتی کە پلەکەی جێگری ئامر فەوجە لە سنوری هەولێر دەستگیر دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکان لە بازگەیەکی سنوری هەولێر بەرپرسێکی سەربازی یەکێتی دەستگیر دەکەن.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو بەرپرسە سەربازییە لەو کاتە دەستگیرکراوە کە ویستویەتی سنوری هەولێر جێبهێڵێت.
بەپێی زانیارییەکان، دەستگیرکردنی ئەو بەرپرسە سەربازییەی یەکێتی پەیوەندی بە کەیسی خورشید هەرکی و پشێوییەکانی چەند رۆژی ڕابردووی گوندی گردەڕەشەوە هەیە