گرنگ

تێکۆشەری ڕۆژە سەختەکان

2026-08-27

 

بافڵ تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیى کوردستان ئەم وێنەى بڵاوکردووەتەوە و لەسەرى نووسیوە، کاک دلێری سەید مەجید، تێکۆشەری ڕۆژە سەختەکان

ئەمەش لەسەر دلێرى سەید مەجید بزانە: مام جەلال لە کوێ بێ ئەوێ سەرەوەیە

سیقەپێکراوترین کەسى مام جەلال سکرتێرى کۆچکردووى یەکێتى بووە، ساڵانێکى زۆر بەرپرسى دارایی ئەو حزبە بووە، رۆژێک لە شاخ لەسەردەمى پێشمەرگایەتى، لە بەرزاییەک دەچێتە خوارەوە، چەند پێشمەرگەیەک دەیبینن، دەڵێن، کاک دلێر بۆ کوێ دەچیت؟

ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت، بۆ سەرەوە دەچم، دەڵێن کاک دلێر تۆ لەسەرەوە دێیتە خوارەوە و بەرەو خوارەوە دەچیت، ئەویش لەوەڵامدا دەڵێت، مام جەلال لە کوێ بێ ئەوێ سەرەوەیە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color