گرنگ

کادیرێکی پارتی لە سنوری ڕانیە دەستگیردەکرێت

2026-09-26

 


#بوار
کادیرێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنوری ناحیەی سەروچاوەی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیردەکرێت.

ئەو کادیرەی پارتی دیموکراتی کوردستان ناوی بەرهەم جەعفەر ئیسماعیلەو فەرمانبەری کۆمپیوتەری ناوچەی سەروچاوەی پارتی دیموکراتی کوردستانە.

موکریان جەعفەر ئیسماعیل کە براگەورەی بەرهەم جەعفەر ئیسماعیلە بە بواری ڕاگەیاند کە ماوەی سێ ڕۆژە هێزێکی زۆری ئەمنی بەبێ هیچ ئاگادار کردنەوەیەکی پێش وەختە هەڵیان کوتاووەتە سەر ماڵیان و ئەو برایەیان دەستگیرکردووە.

بەوتەی موکریان جەعفەر ئیسماعیل ئەو هێزە ئەمنییە خۆیان نەناساندووەو هیچ وەڵامێکی خانەوادەکەیان نەداوەتەوە لەبارەی ئەوەی ئەو برایەیان دەبرێتە کوێ؟

موکریان جەعفەر ئیسماعیل داوا دەکات چارەنوسی براکەی یەکلایی بکرێتەوە و بۆیان دیاری بکرێت کە براکەی لەسەر چ کارێک دەستگیرکراوە. چونکە ئەوان بە خانەوادە، خانەوادەیەکی پارتین و هەموو کەس لەو سنورە دەیانناسێت

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color