تورکیا سەربازگەی بەعشیقە زێلکان ڕادەستی حکومەتی عێراق دەکاتەوە
لە میانی کۆبوونەوەی نێوان عەلی زەیدی و رەجەب تەیب ئەردۆغان لە نیویۆرك بڕیاردرا کە تورکیا بە شێوەیەکی قۆناغ بە قۆناغ سەربازگەی (بەعشیقە - زێلکان)ڕادەستی حکومەتی فیدراڵیی عێراق بکاتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، پرۆسەی ڕادەستکردنەوەی سەربازگەکە بەپێی میکانیزمێکی هاوبەش و خشتەیەکی کاتیی دیاریکراو و لەسەر بنەمای ئەو لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنانە بەڕێوەدەچێت کە لەم دواییانەدا لە نێوان عێراق و تورکیادا واژۆ کراون.
سەربازگەی (بەعشیقە - زێلکان) کە دەکەوێتە باکووری شاری موسڵ، ساڵانێکە هێزەکانی سوپای تورکیای تێدا جێگیر کراوە