گرنگ

پارتی دۆسیەی ڕێككەوتن لەگەڵ یەكێتی ڕادەستی نێچیرڤان بارزانی دەكات

2026-10-12

 

#بوار
پارتی دیموكراتی كوردستان بە شێوەیەكی فەڕمی دۆسییەی ڕێككەوتن لەگەڵ یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ڕادەستی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم دەكات.

بەپێی بەدواداچوونەكانی بوار، بە بڕیاری مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەر پشك كراوە لەسەر ڕێككەوتن لەگەڵ یەكێتی نیشتیمانی كوردستان.

بەپێی زانیارییەكانی بوار، لە چەند رۆژی ڕابردوو پەیوەندی زۆر لە نێوان نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم هەر یەك لە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی هەبووە. لە ناوەڕۆكی پەیوەندییەكاندا نێچیرڤان بارزانی چەند پێشنیارێكی نوێی بۆ یەكێتی نیشتیمانی كوردستان خستووەتەڕوو.

بەپێی زانیارییەكان، ناوەڕۆكی پێشنیارەكان پەیوەندی بە دەسەڵاتەكانی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەیەوە هەبووە. بەپێی پێشنیارەكان هەر یەك لە پارتی و یەكێتی بە شێوەیەكی فیعلی دەسەڵاتداری فیعلی زۆنەكەی خۆی دەبێت و لە ڕووكەشیشدا كابینەی حكومەت، حكومەتێكی یەكگرتوو دەبێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color