#بوار
یەكلاییكردنەوەی دۆسیەی ئەژی ئەمین، مەرجی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستانە.
بەپێی زانیارییەكانی بوار، لە ماوەی ڕابردوو دوو دۆسییەی ئەمنی ڕێگر بوون لە ڕێككەوتنی پارتی و یەكێتی. كە دۆسییەی یەكەم دۆسییەی لاهور شێخ جەنگی و پێكهێنانی دادگای تەمیز لە سلێمانی. كە لەم دۆسیەیەدا پارتی و یەكێتی ڕێككەوتن كە دادوەرەكانی سنوری سلێمانی بگەڕێنەوە دادگای تەمیز لە هەولێرو لەبەرامبەر ئەوەشدا پارتی چیدیكە پێداگر نەبێت كە دۆسییەی لاهور شێخ جەنگی ببرێتە هەولێر.
بەپێی زانیارییەكانی بوار، دۆسییەی دووەم دۆسییەی ئەژی ئەمین و یەكلاییكردنەوەی بودجەی دەزگای زانیاریی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە. لە ئێستادا یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەیەوێت پارتی دەست هەڵبگرێت لە پشتیوانیكردنی ئەژی ئەمین و ئەو بودجەیەش ببڕێت كە بۆ هێزەكەی ئەژی ئەمین دابین دەكرێت.
بەپێی زانیارییەكانی بوار، پارتی دیموكراتی كوردستان نەرمی نواندووە لەسەر جێبەجێكردنی ئەو داواكارییەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، بەڵام تا ئێستا لەسەر میكانزمی جێبەجێكردنی ئەو داواكارییە هیچ ڕێككەوتنێك نەكراوە.
