گرنگ

بوار، ناوەڕۆكی ڕەشنووسی ڕێككەوتنی نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی ئاشكرا دەكات

2026-10-12

 

#بوار
بەپێی ئەو ڕەشنوسەی كە ئامادەكراوە بۆ ڕێككەوتن لە نێوان پارتی و یەكێتی، ئەو دوو حیزبە لەسەر دوو ئیدارەییەكی ڕانەگەیاندراو ڕێككەوتوون.

بەپێی زانیارییەكانی بوار، هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی لە گفتوگۆدان بۆ ڕێككەوتن و بەپێی ڕەشنوسی ڕێككەوتنەكەش پارتی و یەكێتی بەشێوەیەكی شكلی پەرلەمان كارا دەكرێتەوەو كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم پێكدەهێنرێت. بەڵام لە بنەڕەتدا بەپێی رەشنوسی ڕێككەوتنەكە، هەر یەك لە پارتی و یەكێتی دەسەڵاتداری موتڵەقی زۆنەكانی خۆیان دەبن.

بەپێی زانیارییەكانی بوار، یەكێتی و پارتی هەر یەكەیان لە زۆنی خۆیدا بەرپرس دەبێت لە كۆكردنەوەی داهات و دابینكردنی پارە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان. هەروەها لە ڕووی ئەمنییەوە هاوكاری لە نێوان هەولێر و سلێمانی دەكرێت بۆ ڕادەستكردن و ئاڵوگۆڕی تۆمەتباران و داواكراوانی دادگاكان، بەڵام بە هیچ شێوەیەك لە هەولێرەوە فەرمان بە جوڵاندنی هیچ جۆرە هێزێك ناكرێت لە سلێمانی یا بە پێچەوانەوە.

بەپێی زانیارییەكانی بوار، ئەگەر دۆسیەیەكی ئەمنی نەبێتە ڕێگر لەبەردەم ڕێككەوتنی پارتی و یەكێتی ئەوا لەماوەی چەند رۆژی داهاتوو بەشێوەیەكی فەڕمی ڕێككەوتنی نێوان پارتی و یەكێتی ڕادەگەیەنرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color