گرنگ

حەقبێژ لە دڵی خەڵک دەرناکرێت

2026-10-20

 

مامۆستا فاتیح شارستێنی بۆ مامۆستا تاهیر: حەقبێژ لە دڵی خەڵک دەرناکرێت

مامۆستا فاتیح شارستێنی، وتارخوێنی لادراو لە مینبەر، نیگەرانیی قووڵی خۆی بەرامبەر بڕیاری دوورخستنەوەی مامۆستا تاهیر کەڵەباشی ڕاگەیاند و جەختی لەوە کردەوە، مامۆستایانی حەق‌بێژ جێگەی تایبەتیان لە ناو دڵی خەڵکدا هەیە.

مامۆستا شارستێنی سەردانی مامۆستا تاهیر کەڵەباشی کردووە و بە "برا و خزم و کەس" و مامۆستایەکی حەق‌بێژ و لێهاتوو لە وتارداندا وەسف دەکات، و ئاماژەی بەوە دا کە ناو و پێگەی ئەو مامۆستایە لە ناو دڵی خەڵکی حەق‌ویست، دادخواز، نیشتمانپەروەر و خواپەرستدا چەسپیوە.

ئەم هەڵوێستەی مامۆستا فاتیح شارستێنی دوای ئەوە هات کە مامۆستا تاهیر کەڵەباشی لە وتاردان دوورخرایەوە، ئەوەش کاردانەوە و ناڕەزایەتی لە ناو خەڵک و کەسایەتییە ئاینییەکاندا لێکەوتۆتەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color