گرنگ

گەیشت، بنکەکانی پۆلیس لەناو شارەکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک نامێنن

2026-10-28

 


#بوار
‌حکومەتی هەرێم پلانێکی بۆ گۆڕینی شێوازی ئیداری بنکەکانی پۆلیس و کاری پۆلیس هەیە و دەیەوێت سیستەمی پۆلیسی ئەوروپی لە هەرێم جێبەجێ بکرێت و ڕۆڵی پۆلیس زیاد بکرێت.

بەپێی پڕۆژەیەک کە ناوەڕۆکەکەی دەست بوار کەوتووە بڕیارە تا ساڵی 2030 شێوازی بنکەکانی پۆلیس بگۆڕدرێت و چەند بنکەیەک تێکەڵ بکرێن و بنکەی پۆلیسی گەورە دروست بکرێت.

هەر بەپێی ناوەڕۆکی پڕۆژەکە، بەشەکانی پۆلیسی دارستان و نەهێشتنی تاوان و توندوتیژی و چالاکییە مەدەنییەکان دەهێنرێنە ناو بنکە گەورەکان و لەو بنکانە .هەموو جۆرەکانی پۆلیس لەئەرکدا دەبن.

بەشێک لە ئامانجی ئەو پڕۆژەیە کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە جێبەجێدەکرێت، کەمکردنەوەی ڕۆتینە لە نێوان بەشە جیاوازەکانی پۆلیس و کۆکردنەوەی هەموویانە لەیەک بنکەی گەورەو یەک باڵەخانەدا.

لەپڕۆژەکەدا ڕۆڵی زیاتر بەپۆلیس دەدرێت بەشێوەیەک ئەرکیان لە ئێستا زیاتر دەبێت. سەرەتا وەزارەتی ناوخۆ پڕۆژەکە لەسەنتەری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک تاقیدەکاتەوەو سێ ناوەند بەپێی پڕۆژەکە دروست دەکرێن. تا ساڵی 2030 پڕۆژەکە هەموو هەرێم دەگرێتەوەو ئەو ژمارە زۆرەی بنکەی پۆلیس نامێنن و لەبری ژمارەی زۆری بنکە، بەردەوام هاوشێوەی وڵاتانی ئەوروپا دەوریەی پۆلیس لە شوێنە .
گشتیەکان دەگەڕێن.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەسەر پڕۆژەکەی کۆنفرانس و دیداری جیاوازی ئەنجامداوە و ئامادەکارییەکانی قۆناغی یەکەم تەواو کراوەو لەسەنتەری پارێزگاکانەوە دەست بە پڕۆژەکە دەکرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color