گرنگ

کونسوڵ و دیبلۆماتکاران لەبارەی کاراکردنەوەی پەرلەمان چیان وت؟

2026-11-07

 



سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: کاراکردنەوەی پەرلەمان دژی هیچ لایەنێک نییە
#بوار

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی تشرینی دووەمی 2026، لە دەستپێشخەرییەکی دیبلۆماسیدا، د. ڤاڵا فەرید، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە کۆنسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی پەرلەمان دەڵێ، لە دیدارەکەدا تیشک خراوەتە سەر کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و جەخت لە پاراستنی قەوارەی دەستووریی و شەرعیی هەرێمی کوردستان کراوەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕوونی کردەوە کە کاراکردنەوەی پەرلەمان بەپێی ماددەکانی (46، 47، 48) لە یاسای ژمارە (1)ی ساڵی 1992 و پەیڕەوی ناوخۆ، هەنگاوێکی زۆر پێویست بووە بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێم، ئاماژەی بەوەش دا کە دوو ساڵ دواکەوتنی کاراکردنەوەی پەرلەمان، جگە لە کاریگەریی نەرێنی لەسەر پڕۆسەی یاسادانان، مەترسیی لەسەر مانەوەی قەوارەی هەرێمیش دروست کردبوو.

د. ڤاڵا فەرید داوای لە سەرجەم فڕاکسیۆنەکان کرد بگەڕێنەوە بۆ راپەڕاندنی ئەرکە یاسایی و چاودێرییەکانیان و دووپاتی کردەوە کە ئەم پێنگاوە دژی هیچ لایەنێک نییە، بەڵکو لە بەرژەوەندیی گشت پێکهاتەکاندا دێت. 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color